ئینگلتەرا

هاری کەین ئامانجی یەکەمی وەرزی داهاتووی مانچێستەر یونایتدە

یاریگا

ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لەم هاوینەدا هەوڵدەدات هێرشبەرێک بکڕێت و هەردوو هێرشبەری یانەی تۆتنهام هاری کەین و ڤیکتۆر ئۆسمین ئەستێرەی ناپۆلی ئامانجی ئەون.

ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە کەینی تەمەن 29 ساڵ، کاپتنی ئینگلتەرا ئامانجی یەکەمی گواستنەوەی یونایتدە، بەڵام تۆتنهام بڕیاریداوە شەڕ بکات بۆ ئەوەی گۆڵکاری یانەکەی بهێڵێتەوە لەکاتێکدا تەنها ساڵێکی ماوە بۆ گرێبەستەکەی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە پێناچێت کەین گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، ئەمەش واتە سپێرز مەترسی لەدەستدانی هەیە لە ساڵی داهاتوودا بەبێ هیچ بەرامبەرێک، بەڵام یانەکە هێشتا پێی وایە دەتوانێت  ڕازی بکات بمێنێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە دەنگۆیەکیش هەیە ئەگەر کەین ناچار بوو لە یانەکەی بمێنێتەوە، ئەو کات بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسمین هیرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا دەست پێدەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button