ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیائینگڵته‌را

مانچێستەر یونایتد واز لە ئۆسمین دێنێت

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی واز لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسمین، هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی دێنێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، چەند وەرزێکە شەیتانە سوورەکان هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەری یانە ئیتاڵیەکە دەدەن، بەڵام بەهۆی زۆری نرخەکەی دەیانەوێت واز لەو یاریزانە بێنن و، بیر لە بژاردەی دیکە بکەنەوە، یەکێک لە بژاردەکانیش هاری کەین هێرشبەری یانەی تۆتێنهامە.

سکای بڵاویشی کردووەتەوە، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئامادەنیە بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ، دەستبەرداری ڤیکتۆر ئۆسمین بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button