ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی: ئێمە 5 گۆڵمان لە لیڤەرپوول کردووە

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدرید دوای بەرامبەربوونەکەی بەرامبەر ریال بێتیس باسی لە کێشەی گۆڵ نەکردنی تیپەکەی کرد.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە دوای یارییەکەی گووتی “ پێکهاتەمان وەکو یارییەکانی رابردوو زۆر ئاساییە، ئەم تیپە لە یاریگای ئانفێڵد 5 گۆڵی لە لیڤەرپوول کرد، دۆخەکە زۆر سەیر و دەگمەنەوە چونکە لە سێ یاریی رابردوومان لە خولی نێوخۆیی تەنها یەک گۆڵمان کردووە، بەڵام کار دەکەین بۆ ئەوەی هەموو شتێک ئاسایی ببێتەوە “.

ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ ئەوان تاوەکو کۆتایی لە پێناو بەدەستهێنانی لالیگا دەجەنگن، راستە ئێستا جیاوازی بووەتە 9 خاڵ، بەڵام هیچ شتێک بۆ ئەوان کۆتایی نەهاتووە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button