فه‌ره‌نسا

كیلیان ئێمباپێ بوو بە گۆڵكاری مێژووی پاریس سان جێرمان

یاریگا

كیلیان ئێمباپێ، ئەستیرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان ریكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد و بوو بە گۆڵكاری مێژووی یانەكەی.

پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەكانی تایبەت بە خۆی میوانداری نانتی كرش و یارییەكەشی بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و چوارەمی خولی فەڕەنسیدا.

لە كاتی زیادكراوی گێمی دووەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 92 كیلیان ئێمباپێ توانی گۆڵی چوارەمی یانەكەی تۆمار بكات.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە لاوە فەڕەنسیەكە كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ پاریس سان جێرمان بۆ 201 گۆڵ بەرزكردەوە دوای ئەنجامدانی 247 یاری لەگەڵ ئەو یانەیەدا.

بەوەش ژمارەكەی پێشووی ئیدینسۆن كاڤانی شكاند كە خاوەنی 200 گۆڵ بوو بۆ یانە فەڕەنسیەكە.

كیلیان ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button