ئەفریقابازاڕی گواستنه‌وه‌

لۆران بلان گەشتە مەغریب بۆ گرتنە دەستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە

یاریگا- ئەمڕۆ میدیای عەرەبیی وینەی ساتەوەختی گەشتنی لۆران بلان، ڕاهێنەری فەڕەنسییان بڵاو کردەوە لە فڕۆکەخانەی موحمەممەد خامس لە مەغریب.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتە ئەفریقییەکە کۆ دەبێتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی ئەرکە نوێیەکەی، وەک جێگرەوەی هێرفی ڕینارد، کە نەیتوانی هەڵبژاردەکە لە قۆناغی 16ی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2019 تێپەڕێنێت.

بلان، بەرگریکاری پێشووتری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، پێشتر ئەزموونی ڕاهێنەرایەتیی لەگەڵ بۆردۆ و هەڵبژاردەی فەڕەنسا و پاریس سان ژێرمان هەبووە.

– وێنەی لۆران بلان و گەشتنی بە فڕۆکەخانە:

Back to top button