فه‌ره‌نسا

داواكاری گشتی فەڕەنسا ئەشرەف حەكیمی تاوانبار دەكات

یاریگا

داواكاری گشتی فەڕەنسا رایگەیاند كە بەشێوەیەكی فەرمی ئەشرەف حەكیمی بەرگریكاری هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تۆمەتبار كراوە بە دەستدرێژی سێكسی.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ژنێكی تەمەن 24 ساڵان لێدوانێكی بۆ پۆلیس داوە و رایگەیاند كە لەلایەن ئەشرەف حەكیمی یاریزانی پاریس سان جێرمانەوە دەستدرێژی كراوەتە سەر.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی فەرەنسا و ئیسپانیا، یاریزانە مەغریبییەكە ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە، لەکاتێکدا هاوسەری یاریزانەكە دەستیکردووە بە رێکارەکانی جیابونەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی فەڕەنسا داواكاری گشتی فەڕەنسا حەكیمی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی تۆمەتبار كردووە.

داواکاری گشتی لە شاری نانتەر رایگەیاندووە، ژنێکی تەمەن 24 ساڵ ئەو یاریزانەی تۆمەتبارکردووە بە دەستدرێژیکردنە سەری، لە رۆژی شەممەی رابردوو، لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی بۆلۆن-بیلانکۆر، لە گەڕەکی ڕۆژئاوای پاریس.

ئەشرەف حەكیمی

بابەتی زیاتر

Back to top button