ئه‌ڵمانیائینگڵته‌راگرنگترین

مانێ: رۆناڵدۆ ستایشی كردم دوای پەیوەندیكردنم بە بایرنەوە

یاریگا

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گفتۆگۆیەكی نێوان خۆی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعودی ئاشكرا دەكات دوای پەیوەندیكردنی بە یانە ئەڵمانییەكەوە.

مانێ لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا لە ریزەكانی لیڤەرپوولی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی مانێ گووتی: پێش دەستپێکردنی وەرزی ئێستا لە مایۆرکا چاوم بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کەوت، ئەوەش دوای تەواوکردنی گواستنەوەم بۆ بایرن میونشن بوو.

هەروەها گوتیشی: رۆناڵدۆ پیرۆزبایی گواستنەوەمی بۆ بایرن میونشن لێكردم و پێی گوتم كە ئەمە هەنگاوێكی گەورەیە و بایرن یانەیەكی بەهێز و گەورەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: قسەکانی رۆناڵدۆ هەموو شتێک دەربارەی خولی ئەڵمانی دەڵێت و ئەوەی لە سەرەوە وتم پشتڕاستی دەکەنەوە، پێموایە لێرەدا خولی ئەڵمانی بە کەم سەیر دەکەن. ئاستەکانی ئەم دواییەی چامپیۆنزلیگ سەلمێنەری ئەوەن.

مانێی سەنیگالی لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە بایرن میونشن گوتی: یانە باڤارییەکە 6 جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی جیهان، مێژووی یانەکە بۆ هەموو یاریزانێک سەرنجڕاکێشە، ئەمەش ئەوەیە کە بیرم لێدەكردەوە کاتێک بڕیارمدا پەیوەندی بكەم بە یانەكەوە، هیچ یانەیەك لە بایرن میونشن گەورەتر نابینم.

مانێ

سەبارەت بە ئاستی لیڤەرپوول مانێ گوتی: لیڤەرپوول دەگەڕێتەوە، من باوەڕم بەوە هەیە، ئەم ماوەیە تێدەپەڕێنن، رێدز بە نائومێدییەکی گەورەدا تێپەڕیون بەهۆی پێکانەوە، من بە تەواوی متمانەم بە یۆرگن کلۆپ هەیە، ئەو پیاوێکی گونجاوە بۆ گەڕاندنەوەی یانەیەكی ئینگلیزی، یاریزانەکانیش زۆریان خۆشدەوێت.

مانێ و كڵۆپ

بابەتی زیاتر

Back to top button