ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا

كارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

یانە شاهانەكە تواناكانی رۆدریگۆ هێرشبەری لاوی یانەكەی بۆ گەڕاوەتەوە و لە لیستی یاریزانەكاندایە بۆ یاریەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، لۆپێز ، كارڤاخال، میلیتاو ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر،كرووس،  مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، چوامینی، سیبایۆس،  هازارد ، بێنزێما، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ، ماریانۆ ، ئەلڤارۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button