تەواو؛ مانچێستەر سیتی راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

یاریگا –
ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری ئیتاڵی لەگەڵ مانچێستەر سیتی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و شوێنی گواردیۆلا دەگرێتەوە.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتاییهاتووە “هێر وی گۆ” ئێنزۆ مارێسکا لەگەڵ مانچێستەر سیتی لەسەر هەموو شتێک رێککەوتووە و وەرزی داهاتوو راهێنەری مان سیتی دەبێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، راهێنەرە ئیتاڵییەکە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ شین پۆشەکانی مانچێستەر واژۆ دەکات و تاوەکوو هاوینی 2029 راهێنەری یانەکە دەبێت.
🚨🔵 BREAKING: Enzo Maresca has a total verbal agreement with Manchester City, HERE WE GO!
The Italian manager has always been considered the ideal candidate to replace Pep Guardiola.
Deal in place and Maresca will sign an initial three year deal at #MCFC. 🇮🇹
New era, soon. pic.twitter.com/njb3sXRl7w
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 19, 2026
شەوی رابردوو، دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک ئاشکرایکرد، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و پێپ گواردیۆلا لە کۆتایی ئەم وەرزە مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت و ئێنزۆ مارێسکا شوێنی دەگرێتەوە.
هاوکات دەیڤد ئۆرنشتاین لە 18ـی دێسێمبەری 2025 رایگەیاند، سەرچاوەیەک لە یانەی مانچێستەر سیتی پێی راگەیاندووە، بە ئەگەرێکی زۆر پێپ گواردیۆلا لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە پۆستەکەی دەهێنێت و مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت، مانچێستەر سیتیش خۆی بۆ رۆیشتنی گواردیۆلا ئامادەکردووە و بڕیاریداوە، ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی بکاتە شوێنگرەوەی فەیلەسووف.
پێپ گواردیۆلا سەرەڕای ئەوەی تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە بەڵام دەیەوێت پشوویەک وەربگرێت و واز لە پۆستەکەی بهێنێت.



