
یاریگا –
کێبڕکێی نێوان دوو جەمسەرە گەورەکەی هێڵی هێرشبەری ریال مەدرید، ڤینیسیۆس جۆنیۆر و کیلیان ئێمباپێ، لە پشت پەردەوە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و گەیشتووەتە ئاستی جەنگێکی راگەیاندن و دەروونیی مەترسیدار.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی ئێل چێرێنگیتۆ، کەمپی تایبەتی ئێمباپێ بە تەواوی بڕوایان وایە کە ڤینیسیۆس بەئەنقەست و بە پلانێکی داڕێژراو دەیەوێت ئێمباپێ وەکوو کەسێکی خراپەکار پێشانبدات و کەسایەتی لەکەدار بکات.
🚨🚨 EXCLUSIVA @jpedrerol 🚨🚨
💣 “El entorno de MBAPPÉ CREE que VINICIUS quiere COLOCARLE como el MALO”. pic.twitter.com/vuyrLjLD8Q
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) May 19, 2026
هەروەها سێرجیۆ ڤالێنتین، رۆژنامەنووسی ESradio بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس دەیەوێت جێهێشتن یان دوودڵییەکەی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بخاتە ئەستۆی ئێمباپێ، تاوەکوو میدیاکان وا دەریبخەن کە هاتنی کیلیان بووەتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی یانەکە و دڵتەنگکردنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە.
ئەم لێکتێگەیشتنە توندەی نێوان کەمپی هەردوو یاریزانەکە، مەترسییەکی گەورە لەسەر ژووری خۆگۆڕینی یانەکە دروستدەکات. ڤینیسیۆس نایەوێت سێبەری پاشایەتیی خۆی لە مەدرید بۆ ئێمباپێ چۆڵبکات، ئەستێرە فەرەنسییەکەش نایەوێت ببێتە قوربانیی تووڕەیی هاندەران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لە بەرامبەر ئەم کێشە گەورەیەدا، کارگێریی یانەی شاهانە بەپەلە کەوتووەتە جووڵە بۆ ئەوەی رێگری لەم تەقینەوە ناوخۆییە بکات و هەردوو یاریزانەکە ناچار بکات لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.



