ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی

یاریگا

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ بكاتەوە.

سیتیزن دەیەوێت گرێبەستی كایل والكەری ئینگلیزی و بەرگریكاری باڵی راستی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی والكەر لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی ” فوتبۆڵ ئینسایدەر ”ی بەڕیتانی مانچێستەر سیتی دەیەوێت والكەری تەمەن 32 ساڵان ماوەیەكی زیاتر لە یانەكەیان بمێنێتەوە.

راپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بەرگریكارە ئینگلیزیەكە دڵخۆشە لە مانچێستەر سیتی سەرەڕای هەبوونی كێبڕكێ لە جێگای یاریكردنیدا لەگەل ریكۆ لویس.

پێنج ساڵ پێش ئێستا والكەر لە ریزەكانی تۆتنهامەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی كرد بە بڕی 52 ملیۆن یۆرۆ.

كایل والكەر

بابەتی زیاتر

Back to top button