جیهان

رێز لە پێلێ گیرا لە ئاهەنگی خەڵاتەكانی زە بێست

یاریگا

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” لە ئاهەنگێكدا باشترینەكانی ساڵی 2022ی ئاشكرا كرد.

شەوی رابردوو لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە ئاهەنگێكدا خەڵاتەكانی ” زە بێست ” بەخشرایە باشترینەكانی ساڵی رابردوو.

هەر لەو ئاهەنگەدا رێزلێنانێكی تایبەت بەخشرایە ئەفسانەی كۆچكردووی تۆپی پێ و هەڵبژاردەی بەڕازیل پێلێ، كە لە چەند مانگی رابردوودا كۆچی دوایی كرد.

لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتی باشترینەکان، کە ساڵانە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا)ەوە رێکدەخرێت، بەمەبەستی هەڵبژاردنی باشترینەکان، ڕێزلێنانێکی تایبەت بەخشرایە ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی پێلێ.

خەڵاتە تایبەتەكەی پێلێ لەلایەن رۆناڵدۆی ئەفسانەی بەڕازیلی پێشكەشی خێزانەكەی پێلێ كرا.

رۆناڵدۆی دیاردە و هاوسەری پێلێ

بابەتی زیاتر

Back to top button