ئه‌وروپاگرنگترین

وادەی ئاهەنگی زە بێست و پاڵێوراوانی خەڵاتەكە بۆ ساڵی 2022

یاریگا

تا دێت لە دیاریكردنی باشترینەكانی فیفا ” زە بێست ” بۆ ساڵی 2022 نزیكدەبینەوە و ئەمڕۆ باشترینەكان دیاری دەكرێن.

ساڵانە فیفا باشترینەكانی ساڵ ” زە بێست ” دیاری دەكات كە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێوە دەدرێت بە باشترینەكانی ئەو ساڵە لە سەر ئاستی پیاوان و خانمان.

ساڵی رابردوو رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە باشترین یاریزانی پیاوان و ئەلێكسیا پۆتیاس یاریزانی بارسێلۆنا بە باشترین یاریزانی ئافرەتان دەستنیشانكرا.

پاڵێوراوەكان كەمكراونەتەوە بۆ سێ پاڵێوراو لە نۆ بەشی جیاوازدا، ئەمساڵ حەوتەمین ئاهەنگی خەڵاتی باشترینەكان دابەش دەكرێت لەلایەن فیفاوە لە سەرەتایی درووستبوونیەوە لە ساڵی 2016.

وادەی ئەنجامدانی ئاهەنگەكە:

– وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاهەنگێكدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كاتژمێر 23:00 باشترینەكانی ساڵی 2022 لەلایەن فیفاوە دەستنیشان بكرێت.

خەڵاتەكانی ” زە بێست”:

خەڵاتەكان بەسەر 9 بەشدا دابەشكراون بەم شێوەیە:

  • باشترین یاریزانی پیاوان
  • باشترین یاریزانی ئافرەتان
  • باشترین گۆڵپارێزی پیاوان
  • باشترین گۆڵپارێزی ئافرەتان
  • باشترین راهێنەری پیاوان
  • باشترین راهێنەری ئافرەتان
  • خەڵاتی پۆشكاش بۆ ”جوانترین گۆڵی ساڵ”
  • خەڵاتی یاری خاوێن
  • خەڵاتی باشترین هاندەر

هەروەها باشترین پێكهاتەی یاریزانان بۆ ساڵی 2022 دەستنیشان دەكرێت.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاوان:

  • لیۆنێل مێسی
  • كیلیان ئێمباپێ
  • كەریم بێنزێما
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاوان

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئافرەتان:

  • بێس مێد
  • ئەلێكس مۆرگان
  • ئەلێكسیا پۆتیاس
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئافرەتان

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پیاوان:

  • یاسین بۆنۆ
  • تیبۆ كۆرتوا
  • ئیمیلیانۆ مارتینیز
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ئافرەتان:

  • كاترین بێرگە
  • ماری ئیربس
  • كریستیان ئیندلەر
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ئافرەتان

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری پیاوان:

  • كارلۆ ئانچیلۆتی
  • لیۆنێل سكالۆنی
  • پێپ گواردیۆلا
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری پیاوان

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئافرەتان:

  • سۆنیا بومباستۆر
  • بیا سوندهاگە
  • سارینا ویگمان
پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئافرەتان

پاڵێوراوانی خەڵاتی پۆشكاش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵ:

  • ئۆلێكسی
  • پایێت
  • ریچارلیسۆن
پاڵێوراوانی خەڵاتی پۆشكاش

دەنگدان بە چ شێوازێك دەبێت:

– دەنگدان بۆ براوەی خەڵاتەكانی زە بێست بە چوار شێوازی دەنگدان دەبێت كە هەریەكەیان بە ڕێژەی %25 دەبێت.

  • هاندەران %25
  • كاپتنەكان %25
  • راهێنەران %25
  • رۆژنامەنوسان %25

براوەكانی ” زە بێست ” لە ساڵی 2021:

  • باشترین یاریزانی پیاوان ” رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ”
  • باشترین یاریزانی ئافرەتان ” ئەلێكسیا پۆتیاس ”
  • باشترین گۆڵپارێزی پیاوان ” ئیدوارد مێندی ”
  • باشترین گۆڵپارێزی ئافرەتان ” كریستیان ئیندلەر ”
  • باشترین راهێنەری پیاوان ” تۆماس تۆخێل ”
  • باشترین راهێنەری ئافرەتان ” ئیما هایز ”
  • خەڵاتی پۆشكاش بۆ ”جوانترین گۆڵی ساڵ” ” ئیریك لامێلا”
  • خەڵاتی یاری خاوێن ” هەڵبژاردەی دانیمارك و پزیشكانی هەڵبژاردەكە ”
  • خەڵاتی باشترین هاندەر ” هاندەرانی دانیمارك و فنلەندا ”.

باشترین پێكهاتەی یاریزانان بۆ ساڵی 2021:

گۆڵپارێز: دۆنارۆما

هێڵی بەرگری: ئالابا ، دیاز ، بۆنۆچی

هێڵی ناوەند: جۆرجینیۆ ، كانتێ ، دی برۆین

هێڵی هێرشبردن: رۆناڵدۆ ، هالاند ، لیڤاندۆڤسكی ، مێسی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button