ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

عوسمان دێمبلی هاوکاری یانەکەی پێشووی دەکات

یاریگا
عوسمان دێمبلی، یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هاوکاری دارایی یانەکەی کاتی منداڵی دەکات.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی یاریزانە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا زانی کە یانەکەی سەردەمی منداڵی یانەی ئێڤیرۆ کە بەشداری لە خولی پلەی دووی نیشتیمانی وڵاتەکەیان تووشی قەیرانی دارایی بووە، بڕیاریدا 100 هەزار یۆرۆ وەکو یارمەتی پێشکەشیان بکات و سەرۆکی یانەکەش سوپاسی ئەو یاریزانە دەکات.

دێمبلی لە ساڵانی 2004 تاوەکو 2010 لە ریزەکانی یانەی ئێڤیرۆ یاریکردووە پاشان لەو یانەیەوە گواسترایەوە ریزەکانی یانەی نانتی وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button