فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان بەهۆی گوێ ئێشەی دێمبلی پەنای بردە بەر نەخۆشخانەی فریاکەوتن

یاریگا –

دێمبلی بەهۆی ئەوەی تووشی ئازارێکی زۆری گوێی بووە، لە دوایین یاریی پاریس سانجێرمان بێبەش بوو.

ماڵپەڕی Actu.frـی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، عوسمان دێمبلی پێش یارییەکەی مۆنپیلیێ تووشی گوێ ئێشەیەکی گەورە بوو، تەنانەت ئازارەکەی هێندە زۆر بوو پزیشکانی یانەی پاریس سانجێرمان پەنایان بردبووە بەر تیمی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری مۆنپیلیێ، چونکە سات لەدوای سات ئازاری دێمبلی زۆرتر دەبوو.

دێمبلی بەهۆی گوێ ئیشەکەی نەیتوانی بەشداریی یارییەکەی مۆنپیلیێ بکات کە پاریس ئەو یارییەی بە ئەنجامی 6-2 بردەوە و کیلیان ئێمباپێ لە یارییەکە هاتریکی کرد.

دێمبلی لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 32 یاری تەنیا گۆڵێک و 12 ئەسیستی کردووە، کە هاوینی رابردوو لە بارسێلۆناوە روویکردە ریزەکانی پاریس سانجێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button