ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید داوای ئەستێرەیەکی چێڵسی دەکات

یاریگا –

ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری کریستیان پولیسیچ، یاریزانی چێڵسی دەکات.

لە دوام گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆری یاریزان بۆ چێڵسی، پولیسیچ خۆی لە دەرەوەی بژاردەکانی داهاتوو یانە لەندەنییەکە دەدۆزێتەوە و دەیەوێت یانەکەی بگوازێتەوە.

پێگەی دیفێنسا سێنترال بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید پولسیچی لە سەرووی لیستی ئامانجەکان داناوە و دەیەوێت بە نرخێکی گونجاو لە چنگی بلووز دەریبکات.

بژاردەکانی ئێستای هێڵی پێشەوەی گراهام پۆتەر زۆرن، بە تایبەت دوای گواستنەوەی جواو فێلیکس، میخایلۆ مودریک و نۆنی مادیوکێ.

یاریزانی پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند سەرەڕای بەشداریکردنی لە 16 یاریدا، بەڵام نەیتوانی ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button