خوله‌کانی دیکە

مۆنتێلا رێکخراوێکی خێرخوازی بۆ قوربانیانی بومەلەرزە دادەمەزرێنیت

ڤینچینزۆ مۆنتێلا  راهێنەری پێشووی رۆما، میلان، فیۆرەنتینا و سیڤلیا و راهێنەری ئێستای یانەی ئەدەنە سپۆری تورکی رایگەیاند رێکخراوێکی خێرخوازی بۆ هاوکاری قوربانییانی بومەلەرزەکانی ئەم دواییەی تورکیا دادەمەزرێنێت.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا چەند بومەلەرزەیەک تورکیا و سوریای گرتەوە و بە دەیان هەزار قوربانی لێکەوتەوە، مۆنتێلای ئیتاڵی لە ٢٠٢١ ـەوە لە ئەدەنە کار دەکات. ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “لەم ڕۆوە، دەتوانن کۆمەکی گونجاو بگەیەننە قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا لە رێگەی رێکخراوی مرۆیی “ڤینچینزۆ مۆنتێلا”. بەیەکەوە دەتوانین هاوکاربین”.

رێکخراوەکەی ڤینچینزۆ، گرنگی دەدات بە دروستکردنی خانووی فابریکی بۆ بێ ماڵەکان، وە گەیاندنی خوێندن و پەروەردە بەو مناڵانەی لە رووداوەکەدا بێ دایک و باوک بوون”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button