ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لە جیوزێپی میازا ئینتەر بە دوای کلیلی قۆناخی هەشتەمدا دەگەڕێت

یاریگا

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاریەكی دیكەی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا میوانداری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئینتەر میلان لە یاریگای سان سێرۆی تایبەت بە خۆی میوانداری پۆرتۆ بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری گەڕانەوە لە بەرواری 16ی مانگی داهاتوو لە یاریگای پۆرتۆ بەڕێوە دەچێت.

پۆرتۆ بە یەكەمی كۆمەڵەی دووەم و ئینتەریش بە دووەمی كۆمەڵەی سێیەم خۆیان گەیاندە ئەو قۆناخە.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان:

هەردوو یانە چوار یارییان پێكەوە كردووە ، ئینتەر لە دوو یاری براوە بووە یاریەك پۆرتۆ و یارییەكیش یەكسان بوون.

كۆتا پێنج یاری ئینتەر و ریزبەندیان لە خولی ئیتاڵی:

لە كۆتا پێنج یاریدا چوار یاری براوە بوون و یارییەكیش یەكسان بوون ، بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە پلەی دووەم دێن.

كۆتا پێنج یاری پۆرتۆ و ریزبەندیان لە خولی پۆرتوگالی:

لە كۆتا پێنج یاریدا پۆرتۆ لە سەرجەمیاندا براوە بووە و بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگالی دێن.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری ئینتەر:

گۆڵكاری یانەكە لە سێریا ئەی لاوتارۆ مارتینیزە بە تۆماركردنی 13 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش بارێلایە بە پێنج ئەسیست، لە چامپیۆنزلیگیش دزیكۆ گۆڵكارە بە سێ گۆڵ و گۆڵدروستكاریش كۆریایە بە دوو ئەسیست.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری پۆرتۆ:

گۆڵكاری پۆرتۆ لە خولی پۆرتوگالی مەهدی تاریمیە بە 11 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش خۆیەتی بە پێنج ئەسیست، هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش گۆڵكاری یانەكە هەر خۆیەتی بە پێنج گۆڵ و گۆڵدروستكاریش خۆیەتی بە دوو ئەسیست.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان:

گۆڵپارێز: ئۆنانا

هێڵی بەرگری: سكرینیار ، ئەچێربی ، باستۆنی

هێڵی ناوەند: دەمفرێس ، بارێلا ، برۆزۆڤیچ، چالهانئۆگلۆ ، دی ماركۆ

هێڵی هێرشبردن: لاوتارۆ ، لوكاكۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتۆ:

گۆڵپارێز: كۆستا

هێڵی بەرگری: سانسوی ، كارمۆ ، پێپی ، جواو ماریۆ

هێڵی ناوەند: گروچیچ ، ئیستاكیۆ ، فرانكۆ

هێڵی هێرشبردن: پیپی ، ناماسۆ ، تاریمی

بابەتی زیاتر

Back to top button