ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

سیبایۆس بووەتە ئامانجی یانەی بایرن میونشن

یاریگا
دانی سیبایۆس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید، بووەتە ئامانجی داهاتووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا.

ماڵپەری Relevoـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان بەهۆی ئاستە بەرزەکەی ئەم دواییە، سەرنجی جولیان ناگلیسمان راهێنەری باڤارییەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە، بۆیە ئەو راهێنەرە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی بدەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سیبایۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتویی دێت و دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام ئەو دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرنگی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button