یاریگا
تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری ئەڵمانی و هەروەها چوامینی ناوەڕاستی فەرەنسی ریال مەدرید، لەوانەیە بەشداری یاریی سبەی بەرامبەر لیڤەرپوول نەکەن.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی مێرنگی تووشی هەوکردنی گەدە و ریخۆلە بووە، بۆیە ئەستەمە بەشداری یارییەکەی سبەی بەرامبەر یانە ئینگلیزیەکە لە قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ بکات.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، چوامینی ناوەڕاستکاری فەرەنسیش تووشی ئەنفلەوەنزا بووە و ئەمیشیان گومان لە بەشداری کردنی دەکرێت.