خوله‌کانی دیکە

راشفۆرد ریکۆردەکەی رۆناڵدۆی یەکسان کردەوە

یاریگا
مارکۆس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد، بە تۆمار کردنی دوو گۆڵەکەی بەرامبەر لێستەر سیتی، ژمارەی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی لەگەڵ ژمارەی گۆلەکانی وەرزی رابردووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پێشووی یانەکەی یەکسانکردەوە.

ماڵپەری ئۆپتا تایبەت بە ئامارەکانی تۆپی پێ بڵاوکردەوە، گۆڵکارە لاوەکەی شەیتانە سوورەکان، ئەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 36 یاریی کردووە و خاوەنی 24 گۆڵ و 8 ئەسیستە، لە کاتێکدا باشترین گۆڵکاری وەرزی رابردووی ئەو یانەیە، کریستیانۆ توانی لە کۆی 39 یاریی لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان 24 گۆڵ و 3 ئەسیست بکات.

راشفۆرد ژمارەیەکی زۆری یاریی لەم وەرزە ماوە و ئەو یاریزانە ئەگەر تووشی هیچ پێکانێکی درێژ خایەن نەبێت، دەتوانێت ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر بکات و ریکۆردەکەی رۆناڵدۆ بشکێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button