ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد 3-0 لێستەر سیتی| راشفۆرد بەردەوامە لە سەرکردایەتی کردنی شەیتانەکان

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتد لە بەردەوامی گەڕی 24 لە خولی ئینگلیزی میوانداری لێستەر سیتی کرد و توانی یارییەکە بە سەرکردایەتی مارکۆس راشفۆرد، بە ئەنجامی 3-0 لە میوانەکەی بباتەوە.

شەیناتە سوورەکان دوای بردنەوەکەی گەڕی رابردوویان بەرامبەر لیدز یونایتد لە پرێمەرلیگ و هەروەها بەرامبەربونەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا لە یۆرۆپالیگ، ئەمجارەیان لە گەڕی 24 پرێمەرلیگ میوانداری لێستەر سیتیان کرد و توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 ببەنەوە، لەم یارییە هێرشبەری ژمارە 10 مان یو، توانی بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ سەرکردایەتی بردنەوەی یانەکەی بکات، هەروەها ئەو یاریزانە کۆی گۆڵەکانیش لەم وەرزەی خولەکە گەیاندە 14 گۆڵ و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی گۆڵکاران دێت.

مانچێستەر یونایتد بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ گەیاندە 49 خاڵ، هەروەها لێستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی 14 ریزبەندی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button