خوله‌کانی دیکە

ئەمڕۆ تەرمی ئاتسو دەگەڕێندرێتەوە وڵاتەکەی

یاریگا-ئەمڕۆ تەرمی کریستیان ئاتسو دەگەڕێندرێتەوە ئاکرای پایتەختی غانا.

ئاتسوی یاریزانی پێشووی پریمەرلیگ لە رووداوی بومەلەرزەکەی تورکیا گیانی لەدەستدا. هەرچەندە سەرەتا یانەکەی رایگەیاند کە رزگاری بووە بەڵام دوای ١٢ رۆژ  تەرمەکەی لەژێر داروبەردی ماڵەکەی هێنرایە دەرەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ بەئامادەبوونی خێزانەکەی و باڵیۆزی غانا لە تورکیا، تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە وڵاتەکەی و بە خاک بسپێردرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو، لە ساتی دۆزینەوەی تەرمەکەدا  ، برایەکی ئاتسو و خوشکەکەی لەوێ ئامادەبوون. هەروەها هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی لە یاریگای سەینت جەیمس پارکی نیوکاسڵ بوون و بەر لە یارییەکەی دوێنێی لیڤەرپوول رێزیان لێنرا.

تا ئێستا زیاد لە ٤٤ هەزار کەس لە تورکیا و سوریا بەهۆی بومەلەرزە کاولکەرەکەی ئەو دوو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button