ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا نزیك بووە لە بەدەستهێنانی جواو فیلیكس

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیك بووە لە بەدەستهێنانی تواناكانی جواو فیلیكس لە یانەی ئاتلەتیكۆ مەدرید.

لە گواستنەوەكانی زستانەی ئەمساڵدا فیلیكس لە ئاتلەتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی كرد بە شێوەی خواستن.

بەپێی رۆژنامەی سپۆرت بارسێلۆنا رێككەوتنی لەگەڵ ئاتلەتیكۆ مەدرید هەبووە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە پۆرتوگالییە بگوازێتەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی ئاتلەتیكۆ گەشتبوونە رێككەوتن بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2022دا پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە بكات.

جواو فیلیكس

هەمان سەرچاوە پشتڕاستی کردەوە کە راهێنەری ئیسپانی، چاڤی هێرناندێز، لەو کاتەدا داوای بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری کرد، چەندین گرێبەست لەو كاتەدا پێشنیار كرا، لە کۆتاییدا بلاوگرانا توانی فێران تۆرێس و پیێر ئۆبامیانگ و ئاداما تراوری بگوازێتەوە، ئەمەش وایكرد گواستنەوەی جواو فیلیكس سەخت ببێت بۆ یانەكە.

لە كۆتایشدا سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، هەردوولا رێككەوتبوون لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرەكە بە 70 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری كە چاوەڕوان دەكرا نرخی كۆتایی بگاتە 135 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button