خوله‌کانی دیکە

ستیڤن بێرژواین: جێهێشتنی تۆتنهام باشترین بڕیار بوو

ستیڤن بێرژواین یاریزانی ئێستای ئەجاکس ئەمستەردام، دان بەوەدا دەنێت جێهێشتنی تۆتنهام هۆتسپیرز باشترین بڕیار بووە کە داویەتی.

بێرژواین لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە بەڵام ئومێدی زۆری هەیە و بۆ میدیای ئەلگێمیینی وڵاتەکەی وتی “هێشتا پێم وایە جێهێشتنی تۆتنهام باشترین بریار بوو، من راهاتووم لەسەر رەخنەکان بەڵام ئاستم باشترە کە گۆڵ تۆمار دەکەم و ئەگەر گۆڵ نەکەم گرنگی بە شتی دیکە نادرێت، من رازیم لە ئاستی خۆم و رەخنە کارم تێناکات، بۆ ئەوە نەهاتمە ئەجاکس ببمە گۆڵکاری تیمەکە، بۆ ئەوە لێرەم هاوکاریان بکەم و ناسناو ببەمەوە”.

ناوبراو لە ٢٠٢٠ بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ چووە تۆتنهام بەڵام پارساڵ ئەو یانەیەی جێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی بەهۆی لەدەستدانی متمانەی راهێنەر ئەنتۆنیۆ کۆنتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button