خوله‌کانی دیکە

کریستیان ئاتسۆ کۆچی دوایی کرد

یاریگا
کریستیان ئاتسۆ، یاریزانی گانایی یانەی هاتای سپۆری تورکیا لاشەی بە مردوویی لە ژێر دار و پەردووی ئاواییەکان دۆزرایەوە.

موراد ئۆزۆن بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە گاناییەکە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، دوای 13 رۆژ بەهۆی زەمین لەرزەکەی شاری هاتای، لاشەی یاریزانەکەیان دۆزیەوە. لە کاتێکدا پێشتر دەنگۆیەک هەبوو کە ئەو یاریزانە زیندووە و گیانی لەدەستنەداوە.

ئاتسۆی 31 ساڵان پێشتر لە ریزی یانەکانی چێڵسی و ئێڤەرتۆن و نیوکاسل و پۆرتۆ یاریکردووە و 60 یاریشی بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە.

Back to top button