خوله‌کانی دیکە

فەرمی: کریستیان ئاتسو بە مردوویی دۆزرایەوە

یاریگا-کریستیان ئاتسو  هێرشبەری هەتایا سپۆری تورکی دوای ١٢ رۆژ لە ونبوونی بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە ئەمڕۆ لەژێر دار و بەردی ماڵەکەیدا بە مردووی دۆزرایەوە.

بە رۆژێک دوای رووداوەکە، یانەی هەتایا سپۆر رایگەیاند ئاتسو دۆزراوەتەوە و زیندووە بەڵام دواتر بریکارەکەی لە تویتەرەوە داوای بە هانا چوونی کرد و رایگەیاند بەیاننامەی یانەکە راست نیە و هیچ گرنگییەک بە دۆزینەوەی یاریزانەکەش نادرێت.

دۆخەکە بەو جۆرە مایەوە تاوەکو ئەمڕۆ  نانا سیشێری بریکاری وتی “بەدڵێکی قورسەوە پێتان رادەگەیەنین ئەمڕۆ جەستەی کریستیان ئاتسو بە مردووی دەرهێنرا، هاوبەشی خەمی خێزانەکەی و کەسە نزیکەکانین، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە هاوکارمان بوون”.

کریستیان ئاتسو پێشتر یاری بۆ یانەکانی پۆرتۆ، ئێڤەرتۆن ،بۆرنماوس و نیوکاسڵ کردووە. هەروەها خاوەنی ٦٥ یاری نێودەوڵەتیە لەگەڵ هەڵبژاردەی غانا.

پارساڵ پەیوەندی بە یانە تورکییەکە کرد و تەنها سێ یاری بۆ ئەنجامدابوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button