ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

گالتیێ: نێیمار مافی خۆیەتی پشووەکانی لە کوێ بەسەر دەبات

یاریگا
کریستۆف گالتیێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا باس لە دەرکەوتنی نێیمار داسیلڤا ئەستێرەیەکی یانەکەی لە یانەیەکی شەوانە دەکات.

راهێنەرەکەی شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەبارەت بە یاریزانە بەڕازیلیەکەی یانەکەی دەڵێت “ لەسەر بابەتی چوونە دەرەوەی نیمۆ بۆ خواردنگەیەکی خێرا و ئەنجامدانی یاریی پوکەر، قسەم لەگەڵ کردووە و قسەکانیشمان لە نێوان خۆمان دەمێننەوە. ئەو مافی خۆیەتی لە رۆژانی پشووی سەردانی هەر شوێنێک بکات “.

نێیمار دوای دۆڕانی یانەکەی لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن، چوەەتە شوێنێکی گشتی و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button