خوله‌کانی دیکە

تین هخ باسی خاڵی بەهێزی بارسا دەکات و چاڤیش خۆیان بە پاڵێوراوی سەرەکی دانانێت

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی راهێنەرانی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد

یاریگا

ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 20:45 بەكاتی كوردستان یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات، لە میانەی یاریی پاڵاوتنەكان بۆ گەشتن بە قۆناخی چارەكی كۆتایی یۆرۆپا لیگ.

سەبارەت بە یارییەکەش راهێنەری بارسێلۆنا چاڤی هێرناندێز بەمشێوەیە دوا:

یارییەکی سەخت چاوەڕوانمان دەکات لە یاریگای خۆماندا، مانچێستەر یونایتد ئێستا بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت و یارییەکە ئاسان نابێت، پێشبینی یارییەکی زۆر بەهێز دەکەین، ئەمەش ئاساییە چوونکە پاڵەوانێتیە ئەوروپییەکان هەمیشە بەوشێوەیەن، ئامادەین بۆ ئەوەی تواناکانی خۆمان لە یارییەکی وا گەورەدا نمایشبکەین.

چاڤی لە وەڵامی ئەو قسەیەی کە دەوترێت ئاستی مان یونایتد لە ئاستی چامپیۆزنلیگدایە گوتی:

قسەیەکی نادادپەروەرانەیە، ئێستا هەردوو یانە لە یۆرپالیگین، ئەوانیش لە ساتێکی نائاساییدان بە بەراورد بە سەرەتای وەرز.

راهێنەرەکەی بارسا لەسەر راشفۆرد بەمشێوەیە قسەیکرد:

پلانی تایبەت دانانێم بۆ وەستاندنی راشفۆرد، بەتەنیا چاومان لەسەر ئەو نابێت، بەڵکو چاومان لەسەر تەواوی تیپەکەیان دەبێت و حسابی تایبەت بۆ سەرجەم یاریزانەکانیان دەکەین.

لەبارەی ئەگەری سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتووش بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە:

لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد هەمووشتێک یەکلای دەکرێتەوە، دڵتەنگم کە یاری گەڕانەوە لە یاریگای ئێمە نییە، وە ئێمە پاڵێوراوی سەرەکی نین بۆ بردنەوەی نازناوەکە، چوونکە کۆمەڵیک یانەی بەهێز رکابەری دەکەن.

لەبارەی ئەستێرەی هۆڵەندی دی یۆنگیش بەمشێوەیە دوا:

دی یۆنگ سووربوو لەسەر ئەوەی لە بارسا بمێنێتەوە، لێرە دڵخۆشە و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، ئێمەش دڵخۆشین کە لەگەڵمان بەردەوامە.

سەبارەت بە لابردنی یاسای هەژمارکردنی گۆڵێک لە دەرەوەی یاریگا بە دوو گۆڵ بەمجۆرە قسەیکرد:

زۆر دڵخۆشم کە ئەو یاسایە لابرا، ئەم یاسا تازەیە دادپەروەرانەترە.

سەبارەت بە تۆمەتی بەرتیلدان بە ناوبژیوانان لەلایەن بارساوە، چاڤی بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە:

هەوڵدەدەم سەرنجم بەتەواوی تەنیا لەسەر تۆپی پێ بێت، لەو ساڵانەی کە ئەو بابەتە روویداوە من لێرە نەبووم، بەڵام بەشێوەیەکی لۆژیکیش دەبێت بەرگری لە یانەکەم بکەم.

چاڤی لە کۆتایی قسەکانیدا لەبارەی تین هاخ بەمشێوەیە قسەیکرد:

راهێنەرێکی مەزنە، گۆڕانکاریکردن لە مانچێستەر یونایتد ئاسان نییە، بەڵام ئەو توانی گۆرانکاری گەورە ئەنجامبدات و ئاستی تیپەکەی بەراورد بە سەرەتای وەرز زۆر گۆڕاوە، راهێنەرێکە کە بەردەوام بەشێوازی هێرشبەری یاری دەکات.

لەلەی خۆیەوە ئیریک تین هاخ راهێنەری شەیتانە سوورەکان سەبارەت بە یارییەکە بەمشێوەیە دوا:

سەرەتا بە باسکردنی دۆخی یاریزانە پێکراوەکانمان دەستپێدەکەم، ئەنتۆنی و ماکتۆمینای نزیکن لە گەڕانەوە بۆ مەشقەکان، سکۆت ڕەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە مەشقەکانی بکاتەوە لەگەڵمان، ئەنتۆنیش هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە، مارتینێزیش ئامادە نابێت بۆیە رەنگە شوێنی لوک شۆو بگۆڕم وەک چارەسەرێکی کاتی.

سەبارەت بە بارساش بەمشێوەیە قسەیکرد:

بارسێلۆنا یانەیەکی بەهێزە، کاریگەری فەلسەفەی کرۆیف لە بارسا بەڕوونی دەردەکەوێت، ساڵنێکی زۆرە کاری زۆر باشیان ئەنجامداوە لە تۆپی پێدا

تین هاخ زیاتر دواو و وتی:

ئێمە و بارسێلۆناش لە ئێستادا بە ساتێکی باشدا تێدەپەڕین، هەردوو یانەکە دەمانەوێت لە چامپیۆنزلیگ بین، ئەم رووبەڕوو بوونەوەیە بۆ هەردوولامان بەسوودە، چوونکە دەتوانین تواناکانی خۆمان زیاتر تاقیبکەینەوە.

لەبارەی خاڵی بەهێزی بارسیلۆناش وتی:

باارسێلۆنا لەم وەرزە گۆڵی کەمی لێکراوە و خاوەنی هێڵی بەرگرییەکی بەهێزە، ڕێژەی کۆنتڕۆڵی تۆپیشیان زۆرە، کاتێکیش تۆپ بەزۆری لای خۆت دەهێڵیتەوە زەحمەتە گۆڵت لێ تۆماربکرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت با فڕانکی دی یۆنگی هاونیشتیمانی خۆی دواو وتی:

یاریزانێکی نایابە، هەر یانەیەکی بوێت لە جیهاندا دەتوانێت یاری بۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button