ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌رافه‌ره‌نسا

نێیمار بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی

یاریگا
تاد بۆلی، خاوەنی ئەمریکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، دەیەوێت بۆ هاوینی داهاتوو، نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بگوازێتەوە لەندەن.

رۆژنامەی لۆ پاریزێنی فەرەنسی بڵاویکردەوە، سەرۆکە ئەمریکیەکەی بلوز سێ شەممەی رابردوو گەشتی پاریسی پایتەختی فەرەنسای کردووە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆکی شازادەکان قسە لەسەر گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلیەکە بکات، هەردوولا گفتوگۆکانیان ئەرێنی بونە و چاوەڕێ دەکرێت یاریزانەکەی سامبا، وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ یاریی بکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، نێیمار ساڵی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، بەڵام یانەکەی ئامادەیە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button