ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئەیس میلان ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

یاریگا
لە یاریی شەوی رابردووی نێوان ئەیسی میلانی ئیتاڵیا و تۆتێنهامی ئینگلیزی، ریکۆردێکی نوێ لە داهاتی بلیتی یارییەکە تۆمار کرا.

ماڵپەری میلان نیوز بڵاویکردەوە، رۆسێنەری دوای ئەوەی لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ میوانداری یانە ئینگلیزیەکەی کرد 74320 هاندەر لە یارییەکە ئامادەبوون، داهاتی بلیتی یارییەکەش گەیشتە 9,1 ملیۆن یۆرۆ. ئەمەش ریکۆردێکی نوێیە لە ئیتاڵیا و پێشتر هیچ یارییەک ئەوەندە داهاتەی لە فرۆشتنی بلیتەکان نەبووە.

لەو یارییە ئەیسی میلان توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە رکابەرەکەی بباتەوە. بڕیاریشە هەردوو یانە هەشتی مانگی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوە رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button