ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

دۆرتمۆند لە یاریەكی ئاگریندا میوانداری چێڵسی دەكات

یاریگا

بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە یاری لوتكەی ئەمشەودا میوانداری چێڵسی ئینگلیزی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بۆرووسیا دۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك میوانداری چێڵسی بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

یاری گەڕانەوە لە بەرواری 7ی مانگی داهاتوو لە یاریگای ستامفۆرد بریج بەڕێوە دەچێت.

دۆرتمۆند بە دووەمی كۆمەڵەی حەوتەم لە دوای مانچێستەر سیتی پێشەنگ خۆی گەیاندە قۆناخی شانزە و چێڵسیش بە یەكەمی كۆمەڵەی پێنجەم خۆی گەیاندە ئەم قۆناخە.

ئەو یاریزانانەی دۆرتمۆند كە ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:

یۆسۆفا مۆكۆكۆ

ماتیۆ مۆرای

كامارا

ماریۆس وۆلف

ئەو یاریزانانەی چێڵسی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:

نگۆلۆ كانتێ

ئێدوارد مێندی

ئارماندۆ برۆخا

كریستیان پۆلیسیچ

وێسلی فۆفانا

ماتیۆ كۆڤاسیچ

دینیس زەكەریا

رەحیم ستیرلینگ

خالیدۆ كۆلیبالی 

یەكەمجارە هەردوو یانە رووبەڕووی یەك دەبنەوە و پێشتر هیچ یارییەكیان  بەرامبەر یەك نەكردووە. 

كۆتا پێنج یاری بۆرووسیا دۆرتمۆند و ریزبەندیان لە خولی ئەڵمانی:

دۆرتمۆند لە كۆتا پێنج یارییدا لە سەرجەمیان براوە بووە و لە ریزبەندی سێیەمی خولی ئەڵمانی دێت بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ.

كۆتا پێنج یاری چێڵسی و ریزبەندیان لە پرێمەرلیگ:

چێڵسی لە كۆتا پێنج یارییدا تەنها یەك یاری براوە بووە و لە یارییەكیش تووشی شكست هاتووە و سێ یاریش یەكسان بووە، بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری هەردوو یانەكە:

جولیان براندت گۆڵكاری دۆرتمۆندە لە خولی ئەڵمانی بە تۆماركردنی شەش گۆڵ بە هاوبەشی لەگەڵ یۆسۆفا مۆكۆكۆ، هەروەها گۆڵدروستكاری یانەكەش رافائیل گێرێرۆیە بە شەش ئەسیست.

هەروەها لە بەرامبەردا كای هاڤێرتز بە تۆماركردنی پێنج گۆڵ گۆڵكاری بلوزە لە پرێمەرلیگ و بە دوو ئەسیست ماونت گۆڵدروستكاری یانەكەیە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بۆرووسیا دۆرتمۆند:

گۆڵپارێز: كۆبڵ

هێڵی بەرگری: رایرسۆن ، سولێ ، سلۆتەربێرك، گێرێرۆ

هێڵی ناوەند: براندت، بیلینگهام ، ئیمیری كان ، ریۆس، ئەدیمی

هێڵی هێرشبردن: سیباستیان هالەر

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی:

گۆڵپارێز: كیپا

هێڵی بەرگری: چیلویل ، ئەزپیلیكویتا ، تیاگۆ سێلڤا ، ریس جەیمس

هێڵی ناوەند: مۆدریك ، ئینزۆ ، لۆفتۆس چیك ، زیاش

هێڵی هێرشبردن: جواو فیلیكس ، كای هاڤێرتز

بابەتی زیاتر

Back to top button