ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

مۆناکۆ 3-1 پاریس سانجێرمان: نەهامەتیەکان بەردەوامن

یاریگا
پاریس سانجێرمان لە گەڕی بیست و سێ خولی فەرەنسا بووە میوانی یانەی مۆناکۆ، یارییەکەش بە ئەنجامی 3-1 لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگا کۆتایی هات.

شازادەکان لە کاتێکدا لە یاریی لوتکەی ئەم گەڕەی لیگ وەن بونە میوانی مۆناکۆ، لەم یارییە هەر یەکە لە لیۆنێل مێسی و کلیان ئێمباپێ بەهۆی پێکان بەشداریان نەکرد، یاریزانانی خاوەن یاریگا هەر لە نیوەی یەکەم هەموو شتێکیان یەکلایی کردەوە و سێجار تۆڕی گۆڵی میوانەکەیان هەژاند، ئالێکساندەر گۆلۆفین لە خولەکی چوار و ویسام بن یەدیر لە خولەکەکانی هەژدە و چل و پێنج تۆڕی گۆڵی میوانەکەیان هەژاند.

پاریس سانجێرمان سەرەڕای ئەم دۆڕانە، بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پێشەنگایەتی خولی فەرەنسا دێن، هەروەها مۆناکۆ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 47 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی سەرکەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button