ئاسیاعێراق

نەورۆز شەشەم بردنەوەی بەدەستهێنا

یاریگا
یانەی نەورۆز لە گەڕی شازدەی خولی نایابی عێراق میوانداری یانەی نەفتی وەسەتی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 2-0 بردەوە.

لە بەردەوامی گەڕی شازدەی خولی نایابی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری میوانداری یانەی نەفتی وەسەتی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 2-0 بردەوە. نیوەی یەکەم لە خولەکی دوو حوسێن عەبدولواحید توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانە کوردستانیەکە بکات و نیوەی یەکەمیش بەم ئەنجامە کۆتایی هات. نیوەی دووەمیش یاریزانانی نەورۆز توانیان گۆڵێکی دیکە بکەن، لە کۆتاییدا سێ خاڵی یارییەکەیان بەدەستهێنا،

بەم بردنەوەیە نەورۆز بووە خاوەنی شەش بردنەوە و کۆی خاڵەکانیشیان گەیاندە 20 خاڵ، هەروەها یانەی نەفتی وەسەتیش تووشی چوارەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button