ئه‌وروپاجیهان

لیستی پاڵێوراوانی كۆتایی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2022

یاریگا

یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” لیستی كۆتایی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ” The Best ” بۆ ساڵی 2022 راگەیاند.

وا بڕیارە فیفا لە ئاهەنگێكدا لە پاریس پایتەختی فەڕەنسا رۆژی 27ی ئەم مانگە باشترینەكانی جیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشكرا بكات.

لیستی كۆتایی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان پێكدێن لە سێ یاریزان كە سەرجەمیان وەرزێكی نایابیان لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەكانیان پێشكەشكرد.

پاڵێوراوانی كۆتایی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان:

  • كەریم بێنزێما
  • لیۆنێل مێسی
  • كیلیان ئێمباپێ

دەنگدان بۆ براوەی خەڵاتەكانی زە بێست بە چوار شێوازی دەنگدان دەبێت كە هەریەكەیان بە ڕێژەی %25 دەبێت، ڕێگاكانی دیاریكردنی باشترینەكانی جیهان لە ڕێگای هاندەران و ڕاهێنەران و كاپتنەكانی هەڵبژاردەكان و ڕۆژنامەنوسانەوە دەبێت.

ساڵی رابردوو رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە باشترین یاریزانی پیاوان و ئەلێكسیا پۆتیاس بە باشترین یاریزان لەسەر ئاستی ئافرەتان دەستنیشانكرا.

هەروەها لەسەر ئاستی ئافرەتان هەریەك لە: ئەلێكس مۆرگان، ئەلێكسیا پۆتیاس، بێس مێد پاڵێورسوی كۆتایین بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان.

بابەتی زیاتر

Back to top button