ئه‌ڵمانیائیسپانیا

ئەستێرەکەی بایرن میونشن بۆ فرۆشتن نییە

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا لە چەند كاتژمێری رابردوودا ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرنگی بە تواناكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی بایرن میونشن دەدات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە ریزەكانی.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامە ئیسپانیەكان ریال مەدرید بڕیاریداوە كە لە گواستنەوەكانی داهاتوودا كینگسلی كۆمان ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی بایرن میونشن بگوازێتەوە یانەكەی.

بەڵام تۆڕی سكای سپۆرتی ئەڵمانیا ئەو هەواڵەنەی بە درۆخستەوە هەروەها گواستنەوەی كۆمان بۆ ریال مەدرید لە داهاتوویەكی نزیكدا رەتكردەوە.

حەسەن سالحامیدزچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانیەكە بەهیچ شێوەیەك نایەوێت كۆمان یاریگای ئەلیانز ئەرینا جێبهێڵێت.

هەروەها جولیان ناگلیسمانی راهێنەر گووتی: كۆمان یاریزانێکی خاوەن کەسایەتییەکی ناوازەیە، لەلای منەوە وەک راهێنەر، بە هیچ شێوەیەک ناتوانین بیفرۆشین.

بابەتی زیاتر

Back to top button