ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر هیلال

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر هیلال.

وا بریارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ریال مەدرید و هیلال رووبەڕووی یەك ببننەوە، لە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.

ریال مەدرید بە بردنەوەیان لە ئەهلی لە قۆناخی پێش كۆتایی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك و هیلالیش بە بردنەوەیان لە فلامینگۆ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی جامەكە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بەپێی رۆژنامەی ئاس:

گۆڵپارێز: لۆنین

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، رۆدیگەر ، ئالابا ، كامافینگا

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، چوامینی ، كرۆس

هێڵی هێرشبردن: ڤالڤێردی ، رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button