ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی رێکەوتنی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل، لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید، فێدراسیۆنەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل هاتووە “ هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن لەگەڵ راهێنەرە ئیتاڵیا رێکەوتوین بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەمان رەتدەکەینەوە، ئێمە لەگەڵ هیچ کەسێک گفتوگۆمان نەکردووە، دەمانەوێت لە کاتی گونجاو کەسێک بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەمان دەست نیشان بکەین “.

دوێنێ تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە گوایە بەڕازیلیەکان لەگەڵ ئانچێلۆتی بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان رێکەوتوون، بەڵام هەر زوو دەنگۆکان رەتکرانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button