خوله‌کانی دیکە

هاوکاری یاریزانان بۆ باکوور و رۆژاوای کوردستان تاوەکو دێت زیاتر دەبێت

یاریگا
بەهۆی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و رۆژاوای کوردستان، تاوەکو دێت یاریزانانی ناسراوی جیهان هاوکاری زیاتری لێقەوماوانی هەردوو بومەلەرزەکە دەکەن، هەر یەکە لە مێسی و هاری کەین و ئێرلینگ هالاند درێسەکانیان پێشکەش کردووە.

دوای بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و هەروەها رۆژاوای کوردستان، بۆ جاری یەکەم مەریح دەمیرال یاریزانی تورکی پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا، بڕیاریدا درێسێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هەروەها پاولۆ دیبالا و بۆنۆچی بفرۆشێت و پارەکەشی وەکو هاوکاری پێشکەشی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکات، دوای ئەو هەنگاوە چەندین یاریزانی دیکە بڕیاریاندا ئەوانیش درێسەکانیان پێشکەش بکەن، لەوانەش لیۆنێل مێسی، هاری کەین، ئێرلینگ هالاند، مۆراتا، گریزمان و هەروەها کیڤن دێ برۆین، ئەوانیش‌بڕیاریانداوە درێسەکانیان وەکو هاوکاری بۆ خەڵکی باکوور و رۆژاوای کوردستان بفرۆشن.

لەلایەکی دیکەوە هەر یەکە لە کۆلۆسۆفسکی و ئیلکای گۆندوگان و ئێمرێ جان و چالهانۆغلۆ و دۆنارۆماش هاوکاری دەمیرال بەرگریکاری یانەی ئاتالانتایان کردووە، بۆ کۆکردنەوەی ئەو درێسانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button