ئیسپانیائینگلتەرا

جواو فیلیكس: خۆگونجاندن لەگەڵ چێڵسی ئاسانە

یاریگا

جواو فیلیكس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی ئاتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كە لە ئێستادا بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات باس لە خۆگونجاندن لەگەڵ یانە نوێیەكەی دەكات.

لە گواستنەوەكانی زستانەی ئەمساڵی یاریزاناندا جواو فیلیكس بە شێوەی خواستن و  تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەی چێڵسیەوە كرد و لە گرێبەستەكەیدا هیچ بڕگەیەكی كڕینەوەی یاریزانەكە لەلایەن بلوزەوە كارا نەكراوە.

لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس جواو فیلیكس گووتی: هەست بە باشی دەكەم لە چێڵسی و حەزم لە یانەكە هەیە، هیچ بژاردەیەکی كڕینەوە لە گرێبەستەکەمدا نییە، بۆیە ئەگەر چێڵسی بیەوێت بۆ هەمیشە گرێبەستم لەگەڵ واژۆ بکات، ئەوا دەبێت لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید بگەنە ڕێککەوتن.

ئەستێرە پۆرتوگالییەكە بەردەوام بوو گووتیشی: چێڵسی یانەیەكی زۆر گەورەیە، ئاسان بوو بۆ من خۆگونجاندن، دەستبەجێ لەگەڵ ڕاهێنەر پۆتەر قسەم کرد و گفتوگۆیەکی ئەرێنی بوو، ئینزو فێرناندێزیش زۆر بە خێرایی خۆی گونجاند، شایەنی 121 ملیۆن یۆرۆیە بەهرەمەندێکی زۆر گەورەیە.

لە كۆتاییشدا گووتی: نازانم ماوەكەم لەگەڵ ئاتلەتیكۆ كۆتایی هاتووە یان نا لە هاویندا هەموو شتێك روون دەبێتەوە، بەڵام پەشیمان نیم لە گرێبەستكردن لەگەڵ رۆخی بلانكۆس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button