ئەفریقائیسپانیاجیهانمۆندیال

ئەمشەو ریال مەدرید لە پێناو گەیشتن بە یاری کۆتایی دەجەنگێت

یاریگا
ئەمشەو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی جیهانی یانەکان رووبەڕووی یانەی ئەهلی سعوودی دەبێتەوە. بۆ ئەم یارییە بەشێک لە یاریزانەکانی یانەکە بەهۆی پێکان یاریی ناکەن.

یارییەکانی جامی جیهان یانەکان لە مەغریب بەردەوامن، شاهانەکان وەکو پاڵەوانی کیشوەری ئەوروپا ( چامپیۆنزلیگ ) رووبەڕووی یانەی ئەهلی مسڕی پاڵەوانی کیشوەری ئەفریقیا دەبێتەوە. هەردوو یانە جاری یەکەمە لە مێژوودا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، بەڵام پێشتر مێرنگی جارێک لە پاڵەوانتیەکە یاری لەگەڵ پاڵەوانی ئەو کیشوەرە کردووە، کاتێک ساڵی 2000 لە قۆناغی کۆمەڵەکان رووبەڕووی یانەی کازابلانکای مەغریبی بونەوە و یارییەکەشیان بردەوە.

ریال مەدرید خاوەنی زۆرترین ناسناوی جامی جیهانی یانەکانە، ئەو یانەیە چوار جار بووەتە پاڵەوان، لە ساڵانی 2016, 2017 و 2018 سێجار لەسەر یەک ناسناوەکەیان بەدەستهێناوە. لە بەرامبەردا یانە مسڕیەکە هیچ ناسناوێکی نەبردووەتەوە و سێجار لەسەر یەک پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری پاڵەوانەکەی چامپیۆنزلیگ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە دەڵێت، ئێمە لە وڵاتی مەغریب خاوەنی هاندەرێکی زۆرین، بۆیە دەرفەتی ئەوەمان هەیە هاندەرەکانمان دڵخۆش بکەین.

” ئێمە لە وڵاتی مەغریب هاندەرێکی زۆرمان هەیە، بۆیە دەرفەتی ئەوەمان هەیە ناسناوەکە ببەینەوە و دڵخۆشیان بکەین، بەشداریکردنمان لە پاڵەوانتیەکە مانای ئەوەیە ئێمە وەرزی رابردوومان بە باشی بەرێکردووە، بۆیە دەمانەوێت ئەو وەرزی بە باشی کۆتایی پێبێنین ”.

بۆ ئەم یارییە شاهانەکان بەهۆی پێکان لە پێکانی کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی بێ بەش دەبێت، هەروەها بێجگە لەم یاریزانە هەر یەکە لە ملیتاو و کۆرتوا ئەوانیش بە هەمان شێوە بەشداری ناکەن و ئەو سێ یاریزانە بانگهێشتی مۆندیالی یانەکان ناکرێن.

یارییەکەی ئەمشەو کاتژمێر 22 بەکاتی هەولێر دەکرێت، براوەی یارییەکە دەگاتە یاری کۆتایی و لەوێش رۆژی شەممەی داهاتوو رووبەڕووی یانەی هیلالی سعوودی دەبێتەوە.

Back to top button