ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

کلۆپ داوای مانەوەی فێرمینهۆ دەکات

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی داوای لە یانەکەی کردووە، گرێبەستی رۆبێرتۆ فێرمینهۆ هێرشبەری یانەکەیان نوێ بکرێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانە بەڕازیلیەکە ئەم وەرزە بە کەمی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بەشداری پێکراوە، بەڵام راهێنەری یانەکەی داوای مانەوەی دەکات، کارگێری رێدزیش ئامادەن بۆ ماوەیەکی کورت گرێبەستەکەی بۆ چەند ساڵێک نوێ بکەنەوە. خودی بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانەش گلۆپی سەوزی بۆ یانەکە هەڵکردووە.

فێرمینهۆ هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت، ئەو یاریزانە ئەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 21 یاریکردووە و نۆ گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button