ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

فێرمینهۆ بووەتە ئامانجی ریال مەدرید

یاریگا
رۆبێرتۆ فێرمینهۆ، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بووەتە ئامانجی هاوینی داهاتووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، شاهانەکان لە پلانەکانیاندایە بۆ هاوینی داهاتوو هێرشبەرێکی نوێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هێرشبەری بەڕازیلی یانە ئینگلیزیەکەیان کردووەتە ئامانج. بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیک گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەست پێ بکەن.

فێرمینهۆ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت، ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button