ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپول دەیەوێت دەستبەرداری هێرشبەرێكی دیكەش ببێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دوای فرۆشتنی سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەكەی دەیەوێت دەستبەرداری هێرشبەرێكی دیكەش ببێت.

یانە ئینگلیزیەكە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا دەستبەرداری ڕۆبێرتۆ فێرمینهۆی بەڕازیلی و هێرشبەری یانەكەی ببێت.

گرێبەستەكەی فێرمینهۆ لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.

بە ئامادەبوونی جۆتا و دیاز و پەیوەندیكردنی داروین نونێز بە یانەكەوە بەشداریكردنی فێرمینهۆ لە پێكهاتەی سەرەكیدا بۆ یاریزانەكە سەخت دەبێت.

فێرمینهۆ لەگەڵ لیڤەرپول بەشداری لە 327 یاری كردووە توانیویەتی 98 گۆڵ تۆمار بكات و 74 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button