ئه‌وروپائیسپانیامۆندیال

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی کۆرتوا

یاریگا
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

گۆڵپارێزەکەی شاهانەکان پێش یاری یانەکەی بەرامبەر مایۆرکا، لە کاتی خۆگەرم کردن بۆ یارییەکە تووشی پێکان بوو، بەم هۆیەوە بەشداری یارییەکەی نەکرد. رۆژنامەی وەرزشی مارکا زانیاری دەستکەوتووە، گۆڵپارێزەکەی مێرنگی بەهۆی پێکانەکەی بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر ئەهلی مسڕی لە جامی جیهانی یانەکان ناکات.

ریال مەدرید رۆژی چوار شەممەی داهاتوو لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی جیهانی یانەکان، لە مەغریب رووبەڕووی یانەی ئەهلی مسڕی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button