ئه‌وروپائیسپانیا

کۆرتوا تووشی پێکان بوو

یاریگا
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، چەند خولەکێک پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا تووشی پێکان بوو.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، چەند خولەکێک پێش یاری بەرامبەر مایۆرکا، گۆڵپارێزەکەی شاهانەکان لە کاتی خۆگەرم کردن بۆ یارییەکە، لە رانی چەپی هەستی بە ئازار کرد، هەربۆیە پێش ئەوەی یارییەکە دەست پێبکات، تیمی پزیشکی یانەکە بڕیاریدا بەشداری پێ نەکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کۆرتوا سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، دواتر وادەی دوورکەوتنەوەی بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button