یاریگا–
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر وێلڤەرهامبتن داوای لێبوردنی لە هاندەرانی یانەکەی کرد.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای شکستی یانەکەی بەرامبەر وۆلڤەرهامبتن راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز گووتی “ هیچ بیانوویەک نییە. ناتوانم ڕوونی بکەمەوە پازدە خولەکی یەکەم ترسناک بوون. پێویستە هەموو شتێک بگۆڕدرێت و داوای لێوردن دەکەین “.
کلۆپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “تەنها پێویستە گۆڕانکاری دروست بکەین، هیچ ڕوونکردنەوەیەک نییە. لە یاری داهاتوودا دەستبەجێ گۆڕانکارییەکان دەکەین ”.