ئیتاڵیا

“دەکرا میلان ٣٠٠-٤٠٠ ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی یاریزانان هەبووایە”

یانەی ئەیسی میلان کڕیارێکی هەڵەی هەڵبژاردووە لە ٢٠٢٢ بە گووتەی کارمین ڤیلانی ئەو کەسەی هەوڵیدا ئەیسی میلان بە دەوڵەمەندە بەحرەینییەکان بفرۆشێت.

پارساڵ گروپی ئنڤێست کۆر نزیک بوون لە کڕینەوەی ئەیسی میلان لە گروپی ئیلیۆت بەڵام دواتر ئەو یانەیە فرۆشرا بە رێب بێرد کاپیتاڵ بەرامبەر بە ١.٢ ملیار یۆرۆ.

ڤیلانی کە هاوبەشی ئینڤێست کۆری بەحرەینی بوو، بۆ ریپەبڵیکا وتی “ناتوانم هەموو ووردەکارییەک بدرکێنم، بەڵام ئەتوانم ئەوە ئاشکرا بکەم ئەگەر زۆرینەی پشکەکان بە ئێمە بفرۆشرانەیە، ئامادەبووین ٣٠٠-٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی یاریزانان خەرج بکەین بۆ ئەوەی ئەم یانەیە بگەڕێنینەوە ریزی گەورەکانی ئەورووپا. ئەگەر کێشەی ئیلیۆت ئەوەبوو کە هەندێک پشکییان بمێنێت، ئامادەبووین ئەوەشیان بۆ فەراهەم بکەین”.

لە گواستنەوەی زستانەدا میلان هەوڵی بۆ نیکۆڵۆ زانیۆلۆ دا، بەڵام پاوڵۆ ماڵدینی بەڕێوبەری رۆسۆنێری بە راشکاوانە وتی ئێمە لەرووی داراییەوە تەنانەت ناتوانین رکابەری یانەیەکی وەک بۆرنمۆسی ئینگلیزی بکەین و پارەمان نیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button