ئیتاڵیا

زانیۆلۆ لە پێکهاتەی بانگهێشتکراوی رۆمایە سەرەڕای مەشق نەکردن

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ پێکهاتەی بانگهێشتکراوی رۆمای بۆ یۆرۆلیگ راگەیاند و ناوی نیکۆڵۆ زانیۆلۆ دەبینرێت.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەو یاریزانە و یانەکە گەیشتە بنبەست کاتێک رەتیکردەوە بچێتە مەشقەکان لەپێناو ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەدا گورگەکان جێبهێڵێت بەڵام هیچ یانەیەک ئەو بڕە پارەیەی نەدا کە یانەکە داوای دەکرد و سەرەنجام لە رۆما مایەوە.

رۆژنامەی گازیتا دەڵێت، زانیۆلۆ  راپۆرتێکی پزیشکی هێناوە بۆ یانەکە کە تێیدا هاتووە بەهۆی فشاری دەروونی ناتوانێت مەشق بکات بۆ ماوەی یەک مانگی داهاتوو، بەڵام مۆرینهۆ هیوای وایە لەباری گەیشتنیان بە قۆناغی داهاتوو، کێشەکانی ئەو یاریزانە چارەسەر ببن.

رۆما لە پاشکۆی خولی ئەورووپا، رووبەرووی یانەی ساڵزبۆرگ دەبێتەوە لە ١٦ی ئەم مانگەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button