جیهانگرنگترینمۆندیال

تەواوی لێدوانەكانی لیۆنێل مێسی لە دوایین چاوپێكەوتنیدا

یاریگا-

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێ و خاوەنی جامی جیهانی 2022ی قەتەر چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا باسی لە زۆر بابەتی جیاواز كرد.

پێش یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر مێسی لە چەند چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا دووپاتیكردەوە كە ئەو مۆندیالە كۆتا مۆندیالی دەبێت، بەڵام لە چاوپێكەوتنێكی درێژخایەندا لەگەڵ ڕۆژنامەیەكی ئەرجەنتینی شتەكانی بە كراوەیی هێشتەوە.

لیۆ لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ رۆژنامەی ” ئۆلی ” ئەرجەنتین ووتی: بە هەمووانم وت کە دەبێت بەم شێوەیە بێت، وەک ئەوەی کۆتایی فیلمێک بێت، نازانم بۆچی هەستم دەکرد خودا مۆندیال و ئەو ساتەی هەڵیبژاردووە بە من دەبەخشێت باشترین كات بوو و هیچ کۆتایییەکی باشتر لەوە نییە، هەموو شتێکم بەدەستهێناوە لەو بەشەی ژیانمدا.

سەبارەت بە بەشداریکردنی لە دوایین مۆندیالدا دەڵێت: نازانم، کارەکان سەخت دەردەکەون بەهۆی تەمەنمەوە، بەڵام من تۆپی پێم خۆشدەوێت و تا ئەو کاتەی هەست بە باری جەستەیی باش بکەم، بەردەوام دەبم لە چێژوەرگرتن، هێشتا ڕێگایەكی درێژخایەن ماوە بۆ كۆتاییەكان، ئەوە بەندە بە ژیانی پیشەییم و شێوازی ڕۆیشتنی شتەکان.

دەربارەی لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ووتی: هیوادارم گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات، وەک ڕاهێنەر هەموو شتێکی بردەوە، سەرم سوڕما لەو شێوازەی كە ئامادەکاری بۆ یارییەکان دەکرد.

سەبارەت بە یادەوەرییەکانی مۆندیال: هەموو شتێکم هەیە کە پەیوەندی بە یاریی کۆتاییەوە هەیە، لە هۆتێل “Ezeiza”، لە مانگی ئازاردا هەموو شتێک دەهێنم و کەلوپەلەکانم لە ماڵەکەم لە بارسێلۆنا دادەنێم.

گۆڵكاری مێژووی یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە یانەكەی پێشووی ووتی: پلانم ئەوەیە دوای كۆتاییهاتنی كاروانی وەرزشی بگەڕێمەوە بارسێلۆنا، چونكە ئەوێ ماڵی منە و هەموو یادگاریەكانی ژیانم لەوێیە.

وە سەبارەت بە دۆڕاندنەکەی بەرامبەر سعودیە لە یەکەم یاری جامی جیهانیدا لیۆ ووتی: ڕوونە کە زۆر ترسام و هەستم بە ترس کرد چونکە یارییەکە بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە چاوەڕێمان دەکرد و یەکێک لە خراپترین یارییەکانمان لە مۆندیال ئەنجامدا، بەڵام هێزی هەڵبژاردەكە دوای دەرکەوت ئەو یارییەی کە بەرامبەر مەکسیک بردمانەوە.

دەربارەی كیلیان ئێمباپێ ووتی: زۆر باسی ئاهەنگەکان و چۆنیەتی ژیانی ئەرجەنتینمان کرد دوای مۆندیال، باسی هیچ شتێكی دیكە ناكەین.

لیۆنێل مێسی لە یارییەكانی جامی جیهانیدا توانی خەڵاتی باشترین یاریزان و كیلیان ئیمباپێ خەڵاتی گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكەیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button